14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له كرماشان، شوش و تاران له به‌رامبه‌ری سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان به‌ڕێوه برد.
به پێی ڕاپورته‌كان، له به‌رده‌م سازمانی ئه‌و ڕێكخراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ڕێوه چوونی كاكڵه‌ی قانونی ١١١ و ٩٦ی ته‌ئمینی ئیجتماعی، جێبجێكردنی به‌رده‌وامی ڕێژه‌یی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ئاماژه‌یان به پێویستی دانی جه‌ژنانه وه‌كوو هه‌موو شاغڵانی دیكه، مافی خێزانی به ژنانی خانه‌نشین و پێدانی مافی منداڵان و یارمه‌تییه‌كانی نیشته‌جێبوون كرد. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر لابردنی ٢ له سه‌دی ماده‌ی ٨٩ و درووست كردنی ڕێژه‌ی هاوسانسازی بۆ خانه‌نشینانی ساڵه‌كانی ٨٦ و ٨٧ كرد.