گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌كانی نه‌یشابوور، مشگین شه‌هر و بۆجنۆرد تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی كه‌ندنی كارێز له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی نه‌یشابوور له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕۆچوونی كه‌وتووه‌ته‌ نێو بیره‌كه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ هێزه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ كه‌ بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كرێكاره‌ ڕۆیشتبوو، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. له‌ مشگین شه‌هری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، سێ كرێكار له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر ئاسانسۆری كارخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌، به‌هۆی بڕینی كابل كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كرێكارێك بریندار بووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی بۆجنۆرد له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌كی نێوكاره‌ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net