ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو، ڕه‌زا كازمی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مووچش له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه.
دایكی ڕه‌زا كازمی له سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه تا دوا هه‌ناسه دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵهكهیه و قه‌د بكوژانی كوڕه‌كه‌م نابه‌خشم و ئه‌و داخه له بیر ناكه‌م. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ڕه‌زا كازمی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕه‌زا كازمی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی مووچش، ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران گیانی به‌خت كرد.