18
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورا‌دی به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو له زیندانی ئێڤین تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگای زیندان كرا.
وریشه مورا‌دی به‌دوای دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی له تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای سێداره، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانی له خواردن گرت. ڕۆژی سێشه‌ممه و پاش شه‌ش ڕۆژ مانگرتنی وشك و ته‌ڕ، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه تێك چووه. به پێی زانیارییه‌كان، وریشه مورا‌دی له ده‌رمانگای زیندان دا ڕێگه‌ی نه‌داوه سێرۆمی بۆ دابنێن و ڕایگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی سزای ئێعدام هه‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه درێژه به مانگرتن ئه‌دات.