سی و هه‌شته‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ زیندانه‌كانی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢٢ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ سی و هه‌شته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه‌ سزای سێداره‌ مانیان گرت.

به‌ وته‌ی چالاكانی به‌شدار له‌و كارزاره‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی، ٣٦ كه‌سی ئێعدام كردووه‌ كه‌ دوو كه‌سیان مێرمنداڵانی ته‌مه‌ن ١٥ و ١٧ ساڵ بوون، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌روه‌ها سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی به‌ سه‌ر ٨ تۆمه‌تبار به بیانووی‌ دزیه‌ كردن سه‌پاندووه‌ و دوو به‌ندكراو چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه‌ن. پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ دا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ بێت، حكوومه‌ت درێژه‌ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئه‌دات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net