9
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له ناوچه‌ی كه‌ڵه‌گانی سه‌ر به شاری سه‌راوان كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ڕزگاربووانی ئه‌و ڕووداوه به ڕێكخراوی حال وه‌شیان وتووه كه ٣٣٠ په‌نابه‌ر بوون كه ویستوویانه له ڕێگه‌ی سنووری كه‌ڵه‌گانه‌وه ده‌ربازی نێو خاكی ئێران، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی به چه‌كی قورس ته‌قه‌یان لێ كردوون و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا به لانیكه‌م ٢٦٠ په‌ناخواز كوژران و بریندار بوون.