9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران دژ به گرانكردنی ڕێژه‌ی شه‌هریه‌ی هه‌ر ترمی زانكۆ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زانكۆی ئازادی تاران پاش ڕاگه‌یاندنی ئاكامی كۆنكووری ١٤٠٣، نرخی شه‌هریه‌ی هه‌ر ترمی زانكۆی سێ هێنده زیاد كردووه. به وته‌ی خوێندكاران، به‌رپرسانی زانكۆ له ناكاو نرخی شه‌هریه‌ی هه‌ر ترمییان له ٣٠ ملیۆن تمه‌نه‌وه بۆ ٩٠ ملیۆن تمه‌ن زیاد كردووه. خوێندكاران ده‌ڵێن: گوشارێكی زۆر له سه‌ر شانی بنه‌ماڵه‌كانیانه و به‌م نرخه تازه‌ی كه ڕایانگه‌یاندووه چی تر ناتوانن درێژه به خوێند بده‌ن.