23
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی “حه‌مید چه‌پانی” پاش بانگ‌كران بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی حه‌مید چه‌پانی و كاتێك زانیویانه ناوبراو له ماڵه‌وه نییه، خانووه‌كه‌یان پشكنیوه. دواجار مه‌ئموورانی ڕژیم له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا حه‌میدیان بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی بانگهێشت كردووه و كاتێك ئه‌و شارومه‌نده سه‌ردانی پۆلیسی كردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.