16
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی شاری وان له باكووری كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خوێندكارێكی زانكۆی خه‌ڵكی وان به ناوی “ڕۆژین كابائیش” له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو ڕفێنداروه و ته‌رمه‌كه‌ی ٢٠ كیلۆمتر دوور له‌و شوێنه‌ی ڕفێندراوه دۆزراوه‌ته‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه و هه‌زاران ژن شه‌وی ڕابردوو به دروشمی ،ژن،ژیان،ئازادی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان و محاكمه‌ی تاوانباران بوون.