به‌یانیه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا سه‌ركوتی چالاكانی سنفی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن له‌ ئێران، كۆماری ئیسلامی شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی ده‌ست پێكردووه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین موعه‌لیم له‌سه‌ركار ده‌ركراون، سزای زیندان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك موعه‌لیم دا سه‌پێندراوه‌ و چه‌ندین چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان جه‌ریمه‌ی قورسی ماڵی كراون. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی بانگهێشت، ده‌ركردن و زیندانی كردنی موعه‌لیمان ڕایده‌گه‌ینێت كه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كۆتایی به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتی نه‌هێنێت، بۆ به‌رگری له‌ هاوكاره‌كانمان خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net