سه‌پاندنی زیاتر له‌ ٥٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری سیاسی

شه‌ش چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی به‌ ناوه‌كانیكه‌ماڵ نووری،ئه‌یاز سه‌یف خواه،عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم،باقر حاجی زاده‌،حسێن پیری و ئاراز ئه‌مانله‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران سه‌رجه‌م به‌ ٥٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی ده‌ركراوه‌،حسێن پیریبه‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانیبه‌ پێنج ساڵ زیندان،عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیمبه‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانیبه‌ پێنج ساڵ زیندان،ئاراز ئه‌مان،ئه‌یاز سه‌یف خواهوباقر حاجی زاده‌هه‌ر یه‌كه‌و به‌ تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ وڵاتانی نه‌یاری ڕژیم به‌ هه‌شت ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تی ئیجماع و ته‌بانی به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها كه‌ماڵ نووری به‌ سێ ساڵ زیندان سزا دراوه‌ كه‌ دوو ساڵی ته‌علیقیه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net