كوژرانی یه‌حیا سینوار له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ شاری ڕه‌فه‌ح و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی ته‌رمی یه‌حیا سینوار سه‌رۆكی گرووپی حه‌ماسیان له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه دۆزییه‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی چڕی به‌قاع، سه‌ور، نه‌به‌تیه‌ و غه‌زه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س، یه‌حیا سینوار و دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس به‌ ناوه‌كانیمه‌حموود حه‌مدانوهادی حه‌میدانله‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح كوژران. كوژرانی یه‌حیا سینوار ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ نیو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داویان له‌ چه‌كدارانی حه‌ماس كردووه‌ خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net