به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی سه‌وادكووه له ئاست پیسكردنی چۆمی ته‌لار له‌لایه‌ن مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ئه‌لبۆرزی ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی ژینگه‌دۆستان، مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ئه‌لبۆرزی ناوه‌ندی پاشماوه‌كه‌ی ده‌ڕژێنێته نێو چۆمی ته‌لار و ئاوی ئه‌و ڕووباره به‌هۆی هه‌بوونی ماده‌ی مه‌عده‌نی قورس ڕه‌ش بووه و به سه‌دان بوونه‌وه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه. یه‌كێك له ناڕازیان ڕایگه‌یاند: ئه‌و چۆمه ده‌ڕژێته نێو ئاوی ده‌ریای خه‌زه‌ر و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزنه‌وه به هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ری دیكه‌ی نێو ده‌ریا له نێو ده‌چێت و ئێكۆسیسته‌می باكووری ئێران كه به خۆراكی ده‌ریاییه‌وه گڕێ دراوه تێك ده‌چێت.