14
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له به‌ندی ژنانی زیندانی سنه هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاو و نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ زیندانیان هه‌یه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیان ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی ڕژیم ڕۆژانه ژنانی به‌ندكراو به چاوی به‌ستراو ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: بازجووهكانی ئیتلاعاتی سنه به‌ندكراوانی ژن به ئه‌شكه‌نجه‌ی كورسی ئه‌له‌كتریكی ده‌ترسێنن و بۆ شكاندنی ئیراده‌یان بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هه‌روه‌ها بێ ڕێزی به گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له‌سه‌ر گوڕیان حسێنییه لێ ده‌ده‌ن.