ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، باری ته‌ندرووستی وریشه مورادی پاش ٩ ڕۆژ مانگرتن له خواردن تێك چووه و به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین بایه‌خ به دۆخی خراپی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ناده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زه‌ختی وریشه مورادی دابه‌زیوه و جه‌سته‌ی لاواز و بێ هێز بووه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه دژ به سزای ئێعدام مانی له خواردن گرتووه و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێگه‌ی به كادری ده‌رمانی زیندان نه‌داوه سێرۆمی بۆ دابنێن. وریشه مورادی به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌ێوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژبه كۆماری ئیسلامی)” ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.