20
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌رزایه‌كانی بۆزین، مه‌ڕه‌خێڵ، شوانكاره و قۆری قه‌ڵا له نێوان شاره‌كانی پاوه و ڕه‌وانسه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه ئاگر دراوه و ژینگه‌دۆستان سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای پاوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خش خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌رزاییه‌كانی شاهۆ و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه. شایانی باسه كه هێشتا زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.