9
ڕه‌زا سه‌لمانزاده، باوكی دادخوازی مێهدی سه‌لمانزاده له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ پاش چه‌ندین ڕۆژ مانگرتن له خواردن چووه كۆما و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ڕه‌زا سه‌لمانزاده به بیانووی دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای ده‌زگای قه‌زایی بووه‌وه، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا و ئاگردانی زیندانی ئێڤین په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا و به ٧ ساڵ زیندان و ١٤٨ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌ند تۆمه‌تی تازه‌ی خسته پاڵ پروهندهی ئه‌و باوكه دادخوازه و بۆ جارێكی سناریۆسازیان بۆ كرد.