11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌دارییه‌كانی سنه و ورمێ له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سنه ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و كاتێك به‌دواداچوونیان بۆ داخوازییه‌كانیان كردووه، به‌رپرسانی شاره‌داری وتوویانه كه سه‌رچاوه‌ی دارییان نییه و پترۆشیمی كوردستان قه‌رزه‌كانی به شاره‌داری په‌رداخت نه‌كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار هه‌زار كرێكاری شاره‌داری ورمێ خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست له كاتی خۆی و مافی دامه‌زراندنی شۆڕای سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.