27
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، عەبدوڵڵا شەریفزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەقز، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەستبەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١٠ مانگ زیندان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئەو شارە گواسترایەوە.
عەبدوڵڵا شەریفزادە، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بێ‌ئامادەبوونی خۆی لە دادگا، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ده مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.