24
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كاسبكارێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ماژین له ده‌ڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “ڕه‌زا ساتیاروه‌ند“، له كاتی هه‌ڵهاتن له ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هات و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌زا ساتیاروه‌ند پێشتر له ئیداره‌ی بێهداشتی شارستانی پولدۆختهر كاری كردووه، به‌ڵام به‌دوای گۆڕانی په‌یمانكار له‌سه‌ركار ده‌ركراوه و ڕووی له پیشه‌ی سه‌ختی كاسبكاری(شووتی) كردووه. ڕۆژی شه‌ممه ئۆتۆمبێلی ئه‌و كاسبكاره له كاتی ڕاونانی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌هواز تووشی ڕووداو هاتووه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه.