24
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ناوچه‌كانی شه‌هبا له كانتۆنی عه‌فرین وو عه‌ین عیسایان له كانتۆنی كۆبانی به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٣ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی فه‌یله‌قی شام و سه‌ربازانی تورك كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی ڕاجوو و گونده‌كانی شاله، خه‌ربه‌ت و تهعنایان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ده جووتیار كه به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپبارانی عه‌ین عیسا سێ منداڵی كه شوانی مه‌ڕ و ماڵات بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه.