15
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو چالاكی كرێكاری و ژینگه‌یی به ناوه‌كانی “په‌یام فه‌تحی” و “جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم دوو چالاکە كرێكاری و ژینگه‌پارێزه به بیانووی “پشتیوانی كردن لە چالاکانی کرێکاری زیندانیکراو“، “بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و ڕۆژی جیهانیی ژن“، هه‌روه‌ها بەشداریی لە چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد کراون.