ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران له‌ ئاست جیاكردنه‌وه‌ی ڕگه‌زی له‌ سلف سرویس و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی به‌دوای له‌سه‌كارده‌ركردنی دوكتۆر ئاقامیری و گرانكردنی نرخی خابگا ده‌ستی پێكردووه‌ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌، خوێندكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و جیاكردنه‌وه‌ی سلف سرویسی كچان و كوڕان نیشان دا. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net