له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له‌ به‌ندینخانه‌كانیناوه‌ندی ته‌ورێز،لاكانی ڕه‌شت، ئیسفه‌هانومه‌لایربه‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ته‌ورێز ٤ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیبهزاد غه‌فاریته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ،جه‌واد ئیبراهیمیته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ،حه‌سه‌ن یوسفیوسیامه‌ك مۆلاییبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به‌ندكراوێك به‌ ناویڕه‌زا عه‌باسیته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه‌ و له‌ به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، به‌ندكراوێك به‌ ناویمحه‌ممه‌د عه‌‌شووریته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌ سێداره‌ دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ندكراوێك به‌ ناویمحه‌ممه‌د سابریبه‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ زیندانی مه‌ڵایه‌ر ئێعدام كراوه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌ی جیڕۆفت، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناویحه‌مید چه‌ترسیمابه‌ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌، له‌ سێداره‌ دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net