كۆمهڵێك له چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب بوون.
واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیه خوازیاری هەڵوشاندنەوەی خێرای سزای له سێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسیانە و دەستڕاگەیشتنیان به پارێزەری دیاریکراو، دەرفەتی کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان، دادگایی کردنی دادپەروەرانەی ئەو هاووڵاتییه عەرەبانە بوون. واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە ههروهها داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان كردووه کە بە دەستێوەردانێکی دەستبەجێ و چالاکانە، هاوکار بن لە هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی ئێعدام لە ئێران و ڕێگری لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی “عەلی مەجدەم، موعین خەنفەری، محەممەدڕەزا مۆقەددەم و عەدنان غۆبەیشاوی بکەن.