ڕفاندنی سێ كه‌س به‌ بیانووی كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕێبه‌رانی حه‌ماس و حیزبۆڵڵا

به‌ وته‌ی گووته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، سێ كه‌س به‌هۆی كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا و یه‌حیا سینوار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

گووته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌رگی حه‌سه‌ن نسرۆڵڵا، یه‌حیا سینوار و ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كوو به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه‌ پێناسه‌ ده‌كرێن، هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌كوو هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و سزای قورس به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنن. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی: له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ هۆشداری ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌ ١٦ كه‌سی دیكه‌ش دراوه‌ و ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بده‌ن، زیندانی ده‌كرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net