7
ماوه‌ی چوارده ڕۆژه كه وریشه مورادی دژبه سزای ئێعدام مانی له خواردن گرتووه و به‌پێی دوایین زانیاریی، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه.
وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، زیاتر له یه‌ك ساڵه له زیندان بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وایان خستووه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و دوو جار دادگایی كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ره‌وه دژ به بیلاته‌كلیفی خۆی و ئێعدامی به‌ربڵاوی به‌ندكراوان له ئێران مانی له خواردن گرتووه و پاش ١٤ ڕۆژ مانگرتن هێز و توانای جه‌سته‌یی له‌ده‌ست داوه.