ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، مەسعوود پێزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ١٤٠٤ی بردە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و زۆرترین پشك به‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان كه‌وت.
مەسعوود پێزێشکیان لە کاتی بردنی پڕۆژە یاسای ساڵی ١٤٠٤ بۆ مەجلیس، باسی هەرزانی نرخی بەنزینی کرد و وتی: بەکارهێنانی بەنزین لە ئه‌مساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ١٣٩٨ بە ڕێژەی 40% زیادی کردووە، هەروەها نرخی هه‌ر لیتر بەنزینی ناوخۆی 8 هەزار تمەن و نرخی بەنزینی هاوردەی بۆ ساڵی داهاتوو، 30 بۆ 40 هەزار تمەن دیاری كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: بە لەبەرچاوگرتنی باروودۆخی ئەمنی ناوچەکە، بەهێزکردنی بنکەی بەرگری یەکێک لە ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی داهاتووه. وردەکاریی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 1404 دەریدەخات كه پشکی هێزە چه‌كداره‌كان لە داهاتی “هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ بودجەی گشتی دەوڵەت” لەسەدا 51 دەبێت، کە بەراورد بە ئەمساڵ زیاتر لە چوار هێندە زیادیکردووە. هەروا بە پێی ئەم وردەکارییە پشکی دەوڵەت لە کۆی هەناردەکردنی نەوت و گاز لە ساڵی داهاتوودا 37.5% دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا، دەوڵەت بڕی زیادکردنی مووچەی خانەنشینكراوان و بەشداربووانی سندوقی خانەنشینی میللی، له‌شكه‌ری و سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی 20% زیادی کردووە له حاڵێكدا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاتر له ٥٠ له سه‌د تۆمار كراوه.