15
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، یه‌كه‌م به‌فری زستانی له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و كوردستان باری و به ده‌یان ئۆتۆمبێل له جاده‌كان دا مانه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌شێكی سارد، باكوور و باكووری ڕۆژئاوای ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و پله‌ی ساردی هه‌وا له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر سیفر دابه‌زیوه. ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كه‌م به‌فری زستانه له شاره‌كانی سه‌قز، بانه، پیرانشار، سه‌رده‌شت، دیوانده‌ره، خۆی، سه‌ڵماس، ماكوو و چه‌ند شاری دیكه باری و سه‌دان كه‌س به‌هۆی خراپی ڕێگه‌وبان له جاده‌كان دا مانه‌وه.