23
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، چوار چالاكی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ناوه‌كانی “نه‌دیم تورمیش“، “چه‌تین یێڵماز“، مولازم ئایساڵ” و “دیار ئایساڵ” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، ئه‌و چوار چالاكه سیاسییه له هێرشی پۆلیسی توركیا به سه‌ر ماڵه‌كانیان له شاری ته‌توانی سه‌ر به پارێزگای به‌دلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی تورك وێڕای پشكنینی ماڵه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه و بێ‌ڕێزیان به بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه.