18
خوێندكارانی وه‌رگیراوی ساڵی ١٤٠٣ له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئازاد له ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شه‌هرییه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ناكاودا نرخی شه‌هرییه‌ی زانكۆی زانیاری پزیشكی به ڕێژه‌ی دوو هێنده بردووه‌ته سه‌ره‌وه و ئه‌و بابه‌ته، ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردووش دا، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ دژبه گرانكردنی نرخی شه‌هرییه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو.