12
سیروان فه‌خری چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز كه به تازه‌یی ڕوانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی شاری وان له توركیا كراوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٣٠ په‌نابه‌ری دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسی فاشیستی توركه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هه‌وڵیان داوه سیروان فه‌خری و ٣٠ په‌نابه‌ری دیكه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن، به‌ڵام په‌نابه‌ران به‌رگریان له خۆیان كردووه و پۆلیس ژماره‌یه‌كیانی به لێدان و ئه‌شكه‌نجه بریندار كردووه. شایانی باسه كه سیروان فه‌خری یه‌كێك له ئێسكه‌كانی سینگی شكاوه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.