11
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرت.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.