ڕۆژی هه‌ینی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له ڕاگه‌یاندنێك دا سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكارییان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه كه به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی شه‌پۆلێك له هه‌ڕشه و بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكارییان ده‌ستپێكردووه. هه‌ندێك جار هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵ و شوێنی كاری چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و كه‌ش و هه‌وای ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان زاڵ كردووه. ئێمه چالاكانی كرێكاری شاری سنه هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسین.