خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئامه‌د دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

شه‌وی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هه‌زاران دانیشتووی ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، ١٧ شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٤٤ كه‌س بریندار بوون. كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوان كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ درووست كردووه‌ و شه‌وی ڕابردوو، به‌ هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان به‌ دروشمیبژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاواوبمرێت فاشیزمڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net