به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له ڕۆژانی ڕابردوودا، “نه‌یێره بێهنوود” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه و “كه‌وسه‌ر دێهبانزاده” خۆشكی مه‌یسه‌م دێهبانزاده، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌سار، ماوه‌ی سه‌د ڕۆژه چاره‌نووسی نادیاره.
نه‌یێره بێهنوود كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به “ئیجماع و ته‌بانی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “كه‌وسه‌ر دێهبانزاده” خۆشكی مه‌یسه‌م دێهبانزاده، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شیراز زیندانی كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.