11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌ندكراو له زیندانی كه‌هنووج له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوانی ژن له زیندانی كه‌هنووج له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای نامرۆڤانه‌ی سێداره په‌یوه‌ست به‌و كارزاره ده‌بن. شایانی باسه كه حه‌فته‌ی ڕابردووش به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاندبوو.