كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “مه‌ده‌نی” ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی شارۆچكه‌یمه‌ده‌نیله‌ ته‌ورێز، له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌وانی شاری ته‌وریێز كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ بێ بایه‌خی ڕژیم به‌ كێشه‌كانیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، خوازیاری دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، كێشه‌ كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گازی شاری و هه‌روه‌ها ساز كردنی جاده‌ سه‌ره‌كهییه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌ بوون. ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتێك داخوازییه‌كانیان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ دابین نه‌كرێت، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net