12
نەسرین جەوادی، چالاکوانی کرێکاری بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، سەرەڕای نالەباری باری جەستەیی، چارەسەری پزیشکی شیاوی بۆ نەکراوە و ئیزنی چوونە دەرەوەی لە بەندیخانە بۆ چارەسەری پزیشکی پێ‌نادرێت.
به وتی “ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری ” نه‌سرین جه‌وادی“، ناوبراو ته‌مه‌نی ٦٨ ساڵه و له بارودۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدا ده‌ژیت كه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ده‌موده‌زگا قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیهوه ڕێگری له هه‌ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ چاره‌سه‌ری پزشكی ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ده‌ست نه‌خۆشی پووكی ئێسكه‌وه ده‌ناڵینیت و پێویستی به وه‌رگرتنی ده‌رمانی تایبه‌ت هه‌یه، كه ته‌نانه‌ت ڕژیم ڕێگری له پێدانی ده‌رمانه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه له زیندانیش‌دا ده‌كات.