20
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كۆمار ده‌رئووفتاده، مێرمنداڵی گیانبه‌ختكردوو له شۆڕشی ژینا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی پیرانشار له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه.
كۆماری ده‌رئووفتاده ڕۆژی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له پیرانشار له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دادخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.