ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ندین شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، هزاران شارومه‌ندی كورد له شاره‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بوون. خۆپێشانده‌ران له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاند: بۆ به‌رگری له ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانیان ئاماده‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانن و قه‌د بۆ داگیركه‌ر كۆڵ ناده‌ن.