14
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی زیندانیان سیاسی دژ به سزای ئێعدام، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌و مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕێپێوانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی سیاسی له زیاتر له ٢٥ زیندانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت. هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌وحكووم به ئێعدام له شاری تاران كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.