ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی له زیاتر له ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ چله‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام له ئێران مانیان له خواردن گرت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی كه‌هنووج و شه‌یبانی ئه‌هوازیش په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاندبوو. كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، كۆماری ئیسلامی ٥٦٧ كه‌سی له سێداره داوه. ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی مانگرتوو ئێعدامی جه‌مشید شارمه‌هد و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر چوار چالاكی مه‌زهه‌بی سونهمهزههبیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.