گیانله‌ده‌ستدانی ١٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕێكخراویسی.پی.تیڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌ه‌زه‌ڵوه‌ر ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٧ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی ڕێكخراویسی.پی.تیله‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ڕووداو دا ڕایگه‌یاند: له‌ ٩ مانگی ڕابردوودا، هه‌زار و ٦٠٠ جار باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بۆردوومان كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، به‌لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چوار هاووڵاتی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌رزایه‌كانی گاڕه‌ له‌ پارێزگای دهۆك ٢٧ جار به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌ و ده‌یان گوند چۆڵ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net