14
كرێكارانی شاغڵ له له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جایی هۆرمۆزگان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌موو كرێكاران و په‌یمانكارانی شاغڵ له له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جایی ده‌ستیان له كار كێشاوه و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ئێسكله‌یانه ڕاگرتووه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.