5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، پێنج كرێكار له چه‌ند شاری ئێران تووشی ڕووداوی كار بوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌دا چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له شاری زاهیدان و كرێكارێكیه بیناسازی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له شاری یاسووج كرێكارێك به‌هۆی داكۆكی كردن له سه‌ر مافه‌كانی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌دارییه‌وه لێی دراوه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. له شاری ماساڵ كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه و له مه‌عده‌نی خواف كرێكارێك به‌هۆی گیرخواردن له نێوان چه‌رخی كامیۆن دا گیانی له‌ده‌ست داوه.