13
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له چه‌ند شاری ئێران دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ له شاره‌كانی ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاوا، كرمان، گیلان، شیراز و تاكستان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازس له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.