5
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دینار به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فێعی چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دینار ده‌یان تراكتیان بۆ ڕێزلێنان له یادی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فێعی و به‌رزڕاگرتنی شۆڕشی ژینا بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها دیواری ئه‌و شارۆچكهیانه به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بژی سۆسیالیزم“، “به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی ئارمیتا گه‌راوه‌ند و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا” نه‌خشاندووه.