16
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی كچ له زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز له ئاست بڕینی مافی خوابگای ٤٠٠ خوێندكار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چوارسه‌د خوێندكاری كچ له زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز كه له مافی وه‌رگرتنی خوابگا بێبه‌ری كراون، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ئوستانداری خووزستان بۆ ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ژماره‌یه‌ك له كچانی ناڕازی به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه باسی كێشه و گرفته‌كانیان كردووه.