14
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌م هێنانی گرانۆل له ته‌ورێز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژ به بێكاركردنی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پۆلی نار به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ئێستا ٣٠٠ كرێكار له‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ ڕۆژه دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان مانیان گرتووه.